بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ هەینی 5 ی ئابی 2022، لە گەڵ سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کۆبووە.
ئەو کۆبوونەوەش لە ماڵی سەدر لە حەنانەی نەجەف بەڕێوەچوو و تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و دۆخی ئێستای سیاسی ئەم وڵاتە تاوتوێ کراوە.
پلاسخارت ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەی لە گەڵ سەدر ئەنجامی باشی هەبووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لایەنگرانی سەدر لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان بەشدارییان لە نوێژی هەینی لە شاری بەغدا کرد./.