بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەید ئەلشوهەدای عێراق وتی کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵنەبژێرێتەوە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: پێشتریش باسمان کردووە و ئێستاش جەختی لە سەر دەکەینەوە کە کازمی نابێت لە هەر هەلومەرجێکدا ببێتەوە سەرۆک وەزیران.
ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وتی: ڕێز و سڵاو بۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هائاهەنگی دەنێرم بە بۆنەی بوێری بەرپرسیارانەیان لەو کۆبوونەوەی کە تێیدا ڕێکەوتن لە سەر ڕەتکردنەوەی مستەفا کازمی کراوە./.