بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکەی ئەمڕۆ هەینی 5 ی ئابی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە جەختیکردەوە کە ئامانجی خۆڕاگری دەبێت ڕوون بێت و ئەویش شکستی ئەم دەسدرێژی و هێرشانەیە.
زیاد نەخالە ڕایگەیاند کە لە ئێستادا شەڕ دەستیپێکردووە و هێشتا زووە لە پاش شەهیدبوونی چەندین فەڵەستینی باس لە نێوەندگێڕی بکەین.
ناوبراو وتی کە ئەم شەڕە سەپێندراوە و تا کۆتایی وەڵامی دەدەینەوە.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ هەینی چەند ئامانجێکیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد و بەو هۆیەوە فەرماندەیەکی باڵای سەرایا قودس، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، شەهید کرا./.