بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵی فەڵەستینی ڕایانگەیاند کە لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە، تیسیر جەعبەری فەرماندەی ناوچەی باکور لە کەتیبەکانی سەرایا قودس شەهید کراوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم ڕژێمە چەند ئامانجێکیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.
کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی تاوەری فەڵەستین لە ناوەندی شاری غەززە بووە.
سەرچاوە تەندرووستییەکانی فەڵەستین ڕایانگەیاندووە کە بریندارانی ئەو هێرشانە بۆ نەخۆشخانەکان گوازراونەتەوە.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشەکانی خۆیان سێ شوێنی جیاجیای کەرتی غەززەیان کردووەتە ئامانج./.