بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کە لە ماڵی سەید عەمار حەکیم بەڕێوەچوو، ڕاگەێندرا بەڵام هەڵگری چەند پەیامێکی گرنگ بووە، وەک پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە و ڕێز لە دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکان، کۆدەنگی نیشتمانی و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.
شەوی پێنج شەممە کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ماڵی سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بەڕێوەچوو.
لە بەیاننامەیەکی تایبەت بە ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەدا هاتووە کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتی لە ڕێگا یاساییەکانی چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراق دەکات بە تایبەت بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە پاش کۆدەنگی نیشتمانی و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی دەبێت، هەروەها دەبێت ڕێز لە دامەزراوە دەستوورییەکان بگیرێت و کارەکانیان پەکنەخرێت./.