بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو کۆبوونەوەدا کە لە بینای باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو، هەر دوو لا جەختیان لە سەر گرنگی بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوانیان و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی هاوبەش کردەوە.
پێویستی گرنگیدان بە دۆخی ئەو خێزانانەی کە ئەندامێکی ئەوان لە ڕیزی قوربانیانی تیرۆریزمدان، ئاسانکاری بۆ گەشتیاری زیارەتکاران لە نێو بنەماڵەی شەهیدان، هاوکاریکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کردنەوەی لقی زانکۆکانی لە عێراق، هاوکاری لە بواری وەبەرهێنانی فیلمی سینەمایی و دراما سەبارەت بە شەهید و خۆڕاگری، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆکەی هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی کەلتوری شەهیدبوون و خۆڕاگری بە تایبەت سروودی نوێی سڵاو فەرماندە و …. لەو تەوەرانە بووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە سەر کراوە./.