بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کردەوە کە خۆڕاگری بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە بەرەی سەرەکیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دەمێنێتەوە.
کەتیبەکانی قەسام باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە خوێنی ڕۆڵەکانی گەلی فەڵەستین و خەباتگێڕانی هیچ کات بە فیڕۆ ناچێت.
لە لایەکی دیکەوە بزوتنەوەی فتح الانتفاضه جەختی لە سەر یەکڕیزی خۆڕاگری کردەوە و ڕایگەیاندووە کە بە توندی ڕوبەڕوی داگیرکاران دەبینەوە.
بەرەی ئازادیخوازی نیشتمانیی فەڵەستین جەختیکردووەتەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە ڕوویداوە، تەنیا هێز و ئیرادەی خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکاران زیاتر دەکات.
هەروەها ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین جەختیکردووەتەوە کە دوژمنی زایۆنیستی بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەم دەسدرێژییەی لە ئەستۆیە و دڵنیایی ئەوە بە گەلی فەڵەستین دەدات کە ئەوەی ڕوویداوە بێ وەڵام نامێنێتەوە./.