بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پاش هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە کە تێیدا ژمارەیەک فەڵەستینی شەهید و بریندار بوون، سەرجەم پەناگەکانی باشوری فەڵەستینی داگیرکراو کرانەوە.
گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین شەوی هەینی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی سەدیروت، عەسقەلان و ئەشدودیان کردە ئامانجی هێرشی ڕۆکێتی.
زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی نزیک کەرتی غەززە لێدراوە و ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب و سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەکرێنە ئامانج./.