بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکانی پاکستان ڕایگەیاندووە کە لافاوەکانی یەک مانگی ڕابردووی ئەم وڵاتە بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی لانیکەم 549 کەس و زۆرترین زیانەکانیش لە پارێزگای هەژارنشینی بەلوچستان لە باشوری ڕۆژئاوای پاکستان بووە.
ئەو فەرمانگەیە ڕۆژی هەینی 5 ی ئاب ڕایگەیاند کە بەدەر لە زیانە مرۆڤییەکان، زیان بە 46 هەزار و 200 خانووی خەڵکیش گەیشتووە.
عەبدولقودوس بزەنجو سەرۆکی ویلایەتی بەلوچستانی پاکستان بە ئاماژە بە زیانی لافاوەکانی ماوەی ڕابردوو، ڕایگەیاندووە کە لەم ویلایەتە کێشەی کەمبوونی خۆراک هەیە و لە 700 کیلۆمەتریش ڕێگاوبانی ئەم ویلایەتە لە گەڵ ویلایەتەکانی دیکە پچڕاوە./.