بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە مافی گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین بۆ وەڵامدانەوەی هێرش و دەسدرێژیی زایۆنیستەکان دەکات.
ئەو بزوتنەوە یەمەنییە داوای لە سەرجەم گەلانی ئیسلامی و عەرەبی کردووە کە بەرپرسیاریەتی قبووڵ بکەن و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان و داگیرکاریی ڕژێمی تەل ئەبیب، پاڵپشتی لە گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین بکەن./.