بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەک لە گرووپەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین پەلەی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی نییە.
ئەو سەرچاوانە لە وتووێژیان لە گەڵ کەناڵی المیادین ڕایانگەیاند کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی هەوڵ دەدات ئەم شەڕە بەردەوام بێت تا بەرەی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر لاواز بکرێت و پەلەی بۆ کۆتایی هاتنی شەڕەکە نییە.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، تا ئێستا بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی کەڵکی لە مووشەکە دوورهاوێژەکان و چەکە تایبەتەکانی خۆی وەرنەگرتووە./.