بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی کە سەقامگیرییەکی زۆر لە وەبەرهێنانی کارەبادا دەبینرێت و ڕێژەی وەبەرهێنان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 22 زیادیکردووە و وەزارەتی کارەبا هەوڵی ئەوە دەدات ڕێژەی وەبەرهێنان زیاتر بکات و لە گەڵ ئەمەش کێشەکانی تۆڕی دابەشکردن چارەسەر بکات.
ناوبراو وتی کە ڕێژەی گازی هاوردەکراو نزیکەی 43 ملیۆن مەتری سێجا بووە بەڵام لەم قۆناغەدا پێویست بە 55 تا 60 ملیۆن مەتری سێجا دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە پەسەندنەکردنی بودجە کاریگەریی لە پرۆژەکانی ئەم وەزارەتە هەبووە.
ئەحمەد موسا وتی کە بۆ هاوردەی زۆرتری گاز لە ئێران لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەم وڵاتە دانوستان دەکرێت./.