بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی وتی کە دوژمنان بە تایبەت ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت ئەوە بزانن کە ئێمە لە هەر بوارێکی گۆڕەپانی خۆڕاگری بێینە پێشەوە سەرکەوتن و سەربەرزیمان مسۆگەر دەبێت.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی کە دوژمنان دەبێت بزانن کە هیچ کات لە ناپاکی و تاوانەکانی ئەوان بەرامبەر بە زەڵملێکراوانی ناوچەکە خۆش نابین، ئەگەرچی دوژمنان وەڵامی دوژمنایەتی خۆیانیان لە زۆربەی بوارەکان و لە ماوەیەکی کورتدا وەرگرتووە، بەڵام ئەوەش کە ماوەتەوە، پلانمان بۆی هەیە.
لیوا قائانی جەختیکردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو لەناوچوون دەڕوات و وتی کە ڕۆژانە لانیکەم 15 کردەوە لە دژی ئەو ڕژێمە جێبەجێ دەکرێت و ئاسایشی زایۆنیستەکان بەردەوام بەرەو لاوازبوون دەڕوات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تێکۆشەرانی فەڵەستینی پلانی ئەوە دادەڕێژن کە لە کاتی گونجاودا دوایین گورزی کوشندە لە سەر جەستەی پوکاوی ڕژێمی زایۆنیستی بوەشێنن.
لیوا قائانی وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕابردوو پاڵپشتی لە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین دەکات و ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر گەلی قارەمانی فەڵەستین شکست دێنن./.