بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی ئەمەل وەک کاردانەوەی لە بەرامبەر هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە هاتووە کە ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات، پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانیی فەڵەستینییەکان و وەلاوەنانی ناکۆکییەکانی دەوێت.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هێرشی سەر خەڵکی مەدەنی، تیرۆری سەرکردەکانی فەڵەستین، سەپاندنی گەمارۆی زاڵمانە، هێرشی سەر شارەکان، دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان، درووستکردنی دیواری ڕەگەزپەرستی و سووکایەتیکردن بە مزگەوتی ئەقسا و بەجولەکەکردنی قودس، سەرجەم ڕێکەوتن و کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
بزوتنەوەی ئەمەل ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی قەیران و ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەکان بۆ تاوان و دوژمنایەتی زیاتر لە فەڵەستین بەکار دێنێت و هێرشەکانی سەر غەززەش ئەوەی سەلماند کە تەل ئەبیب مەترسییە لە سەر ئاشتی و سوقامگیری جیهان./.