بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید هاشم سەفیەدین وتی: هەوڵی دوژمن بۆ ڕێگری لە گەیشتنی خۆڕاگری بە چەکی ستراتیژی شکستی هێناوە، خۆڕاگری دەستی گەیشتووەتە ئەم چەکە و دوژمن بۆ ڕێگری لەمە، هیچی پێناکرێت.
ناوبراو وتی: دوژمن کاتێک بێهیوا بکرێت پاشەکشە دەکات، کاتێک ئەوەی زانی کە واز لە سامانە دەریاییەکانی خۆمان ناهێنین بە ناچار ڕووی لە پاشەکشە کرد، کاتێک ئەوەی زانی کە واز لە مووشەکەکانی خۆمان ناهێنین پاشەکشەی کرد، پێنج ساڵە کە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەکات.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی کە ئەم هەموو هەڕەشە و ترس و تۆقاندنەی ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی پاشەکشەیە، ستراتیژی ئێمە پێشڕەوییە، پاش ئەم هەموو دەسکەوت و سەرکەوتن و ئەزموونە نابێت هیچ کات بیر لە پاشەکشە بکەینەوە./.