بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی یەک شەممە 7 ی ئابی 2022 لە یەکێک لە وتارەکانی بە بۆنەی مانگی موحەڕەمەوە ستایشی خۆڕاگریی خەڵکی غەززەی کرد.
ناوبراو وتی: ئامانجی تەل ئەبیب ئەمڕۆ بە تەواوی دیار بوو، ئاگربەستی داواکرد لە بەر ئەوەی کە توانای ڕوبەڕوبونەوەی مووشەکی زۆری نەمابوو.
سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها وتی: خۆڕاگری لە فەڵەستین و لوبنان دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و هاوکێشە و مەرجی نوێ بە سەر دوژمندا بسەپێنێت./.