بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ڕێز و سڵاو دەنێرم بۆ گەلی فەڵەستین کە ڕوبەڕوی زایۆنیستەکان بوونەوە، ڕێز لە خۆڕاگریی ئەوان دەگرم، سڵاو دەنێڕم بۆ ئەو گەلانەی عەرەب و ئیسلامی کە لە گەڵ ئێمە بوون.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: گەلی فەڵەستین بە تایبەت سەرایا قودس لەم شەڕەدا دەسکەوتی زۆریان بە دەست هێنا.
ناوبراو وتی کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بۆ یەکڕیزی فەڵەستین پێکهاتووە و بەهێزتر و بەردەوامتر لە ڕابردوو ماوەتەوە.
نەخالە وتی: 58 شارۆچکەی زایۆنیستی لە یەک کاتدا کەوتنە بەر هێرشی مووشەکیی هێزەکانی سەرایا قودس و مووشەکی وەهامان هەبوو کە دەیتوانی سەرجەم شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان بکەنە ئامانج.
ناوبراو وتی کە هێزەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی یەک مەتر لە غەززە پێشڕەوییان نەکرد و لەوەشدا شکستیان هێنا کە مەرجەکانیان بۆ ئێمە دیاری بکەن.
زیاد نەخالە وتی: ئێمە ئازادی شێخ بەسام سەعدی و خەلیل عەوادەمان وەک مەرجی ئاگربەست دیاری کرد، ئەم سەرکەوتنەش پێشکەش بە هەموو ئەوانە دەکەین کە لە گەڵ خەڵکی فەڵەستین مانەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ئەگەر دوژمن پابەندی مەرجەکانی ئێمە نەبێت ئاگربەست مانای نییە و شەڕ دووبارە دەست پێدەکاتەوە./.