بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەرمییەکانی غەززە ئەمڕۆ دووشەممە 8 ی ئابی 2022 ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە شەڕی سێ ڕۆژە، 45 فەڵەستینی شەهید کران و 360 کەسی دیکەش بریندار بوون.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی هەینی هێرشەکانیان لە دژی کەرتی غەززە دەستپێکرد و ئەمەش ڕوبەڕوی وەڵامی گرووپە فەڵەستینییەکان بە تایبەت جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بوویەوە.
لەو هێرشانەدا چەندین ژن و منداڵ شەهید کران کە ئەوەش لە ئاستی گەلانی موسڵمان کاردانەوەیەکی زۆری بە دواوە بووە و ئیدانەی هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان کردووە./.