بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی، میدیاکانی ئەو ڕژێمە ڕەخنەیان لە سیاسەتی تەل ئەبیب لە بەرامبەر غەززە گرتووە و داوای ئەوەیان کردووە کە پرۆژەی ئابوری لە بری ئاسایش پەیرەو بکرێت.
ڕۆژنامەی هائارێتس لە سەروتاری ڕۆژی دووشەممە 8 ی ئابی 2022 ڕایگەیاندووە کە ئەم پرۆسە سەربازییە ڕەهەندێکی دیکەی لە شکستی تەواوی ئیسرائیل لە بەرامبەر غەززە پیشاندا، لە بەر ئەوەی کە توندووتیژی و پێکدادانەکان دووبارە کرایەوە و ڕەوتی ژیانی شارۆچکە نشینەکانی بەردەوام تێکداوە.
هائارێتس ڕایگەیاندووە کە کەرتی غەززە ڕۆڵی لە بەرژەوەندییەکانی تەل ئەبیب هەیە و بۆ ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی ئەم سیاسەتە، دەبێت لە قۆناغی یەکەمدا بۆ ئاوەانکردنەوەی کەرتی غەززە، موڵەتی هاوردەکردنی کەرەستە و پێداویستی بیناسازی و باشترکردنی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی هەنگاو بنرێت.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە دەبێت ستراتیژی ڕاگەێندراوی ساڵی 2021 ی سەرۆک وەزیرانی ئێستا سەبارەت بە باشترکردنی ئابوری لە بری ئاسایش جێبەجێ بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی پاش سێ ڕۆژ شەڕ و هێرش لە دژی خەڵکی مەدەنیی غەززە، بە بێ هیچ دەسکەوتێک داوای ئاگربەستی لە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین کرد./.