بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین ئەمڕۆ سێ شەممە 9 ی ئابی 2022 ڕایگەیاند کە هیچ پلانێک بۆ وتووێژی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە ئارادا نییە.
ئەو کەناڵە لوبنانییە لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵا ڕایگەیاندووە کە ئەو هەواڵانەی باس لە ئەگەری وتووێژی تەلەفوونیی نێوان سەرۆک کۆمارانی تورکیا و سوریا دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشار ئەسەد ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا پێکەوە بە تەلەفوون وتووێژ بکەن.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە ئەو پێشنیارەش لە لایەن ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سووچی ئاراستەی ئەردۆغان کراوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە وڵاتێکی ناوچەی کەنداوی فارس و هەروەها وڵاتێکی ئەفریقی سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمارانی تورکیا و سوریا./.