بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بە شەهیدبوونی 15 منداڵی فەڵەستینی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە دا و جەختیکردەوە کە چارەنووسی ڕژێمی زایۆنیستی شکست و لەناوچوونە و ناتوانێت ئەمەش بگۆڕێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بێگومان خوشکان و برایانی ئەو منداڵانە، لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئازادی نیشتمانی خۆیان لە ژێر دەستی داگیرکارانی ناپاک دەبینن. ” الیس الصبح القریب “.
هێرشەکانی ڕژێمی کاتی و داگیرکاری زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بووە هۆی کوژرانی 45 کەس و برینداربوونی 360 کەسی دیکە./.