بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە شەڕی سێ ڕۆژەی دژ بە کەرتی غەززە هەوڵی ئەوەی دەدا کەلێن و ناکۆکی بخاتە نێوان خەڵک و خۆڕاگری فەڵەستین و هەروەها گرووپەکانی خۆڕاگری و شەڕەکەش بە تەنیا لە دژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بەڕێوە ببات.
خزر عەدنان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە سەر ئەم شەڕە وتی: دەسکەوتەیانی سەرایا قودس لەم شەڕەدا پەیوەندیی نێوان غەززە و کەرتی خۆرئاوا و سەرجەم گۆڕەپانەکانی خۆڕاگری لە فەڵەستینی داگیرکراو بوو، بە شێوازێک کە ئەم کارەش، ئامادەیی هەمیشەیی بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەسدرێژییەک سەلماند.
ناوبراو وتی: دەسکەوتی دووەمی خۆڕاگری لەم شەڕەدا پێشکەوتنی سەربازی بوو کە لە ماوەی سێ ڕۆژەی شەڕەکەدا پیشاندرا و دوژمن لە هێزی مووشەکیی خۆڕاگری تووشی سەرسوڕمان بوو، خۆڕاگری ئەوەشی سەلماند کە بە تیرۆری فەرماندەکان و هەوڵی پیلانگێڕی و ناکۆکی خستنە نێوان لایەنەکان، شکست ناهێنێت بەڵکوو ئەوەی پیشاندا کە بەم شەڕە، خۆشەویستی جیهادی ئیسلامی لە بەیروت تا دیمەشق و یەمەن زیاتر بووە.
ئەو سەرکردەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە خۆڕاگری لەوەدا سەرکەوت کە سەرجەم گرووپەکانی خۆڕاگری لێک نزیک بکاتەوە، لە بەر ئەوەی کە جیهادی ئیسلامی هیچ گرووپێک لە شانازیی ڕوبەڕوبونەوەی دوژمن بێبەش ناکات و خۆڕاگریش تەنیا بۆ گرووپێک نییە.
خزر عەدنان وتی: بەشێک لە بۆردومانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لە لایەن خۆڕاگری فەڵەستینەوە وەڵامی ئەوان لە میانەی ڕێپێوانی ئاڵا لە چەند مانگی ڕابردوو بووە و پیشاندەری ئەوەیە کە خۆڕاگری، هەرچەندە کاتی بە سەردا تێپەڕ ببێت، دیسانەوە تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.
وتیشی کە وڵاتانی عەرەبی پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە نەبوون، دوژمنی زایۆنیستی لە بەرامبەر جیهادی ئیسلامی شکستی هێنا، ئەگەر شەڕی دژ بە حزبوڵڵای لوبنان بکات، چ چارەنووسێک چاوەڕوانی دەکات؟
مەسعەب بریم لە سەرکردەکانی دیکەی جیهادی ئیسلامیش وتی: خۆڕاگری لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە وەڵامی دەسدرێژی زایۆنیستەکان بداتەوە و تا دوایین کاتیش لە گۆڕەپانەکەدا مایەوە و پیلانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ لەناوچوونی شکست پێ بێنێت.
ناوبراو وتی کە جیهادی ئیسلامی سەرکەوتووانە و بەهێزتر لە جاران لە شەڕەکە هاتە دەرەوە.
مەسعەب بریم وتی: ئەو ترسەی لەم شەڕەدا کەوتە دڵی زایۆنیستەکانەوە، کاریگەریی لە سەر هاوکێشەکانی داهاتوو دەبێت، سەپاندنی مەرجەکانی جیهادی ئیسلامی بە سەر زایۆنیستەکان لە پرسی ئاگربەستدا بە دەسکەوتێکی دیکەی شەڕەکەی غەززە دادەنرێت./.