بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی سوریا ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا و بەکرێگیراوەکانی ئەوان ڕۆژانە 66 هەزار بەرمیل نەوت لەم وڵاتە تاڵان دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە مامناوەندی وەبەرهێنانی نەوتی سوریا زیاتر لە 80 هەزار بەرمیلە.
وەزارەتی نەوتی سوریا ڕایگەیاندووە کە وەبەرهێنانی نەوت لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی 14 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل و مامناوەندی ڕۆژانەش 80 هەزار و 300 بەرمیل بووە. ڕۆژانە 14 هەزار و 200 بەرمیل دەدرێتە پاڵاوگەکان و 66 هەزار بەرمیلیش لە لایەن داگیرکارانی ئەمریکی و بەکرێگیراوانی ئەوان بە تاڵان دەبرێت.
وەزارەتی نەوتی سوریا هەروەها ڕایگەیاندووە کە وەبەرهێنانی گازی سرووشتی نزیکەی 2 ملیار مەتری سێجا لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵ بووە، وەبەرهێنانی ڕۆژانەش 11 ملیۆن و 300 هەزار مەتری سێجا بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سەدا 82 ی گازی سوریا دەدرێتە وەزارەتی کارەبا.
وەزارەتی نەوتی سوریا هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە کەرتی نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی ئەم وڵاتە لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم، 235 کەس شەهید و 46 کەسیش بریندار کراون، 112 کەسیش لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە ڕفێندراون.
ئەو وەزارەتە ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی زیانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی شەڕی سەپێندراوی تیرۆریستی تا ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی 105 ملیار دۆلار./.