بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت تاوانی نوێی داگیرکاران لە تیرۆری چوار هاووڵاتی فەڵەستینی، بریندارکردنی 70 کەسی دیکە و هەروەها ڕووخانی چەندین خانوو لە میانەی هێرشی هێزەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر شاری نابلۆس لە کەرتی خۆرئاوا ئیدانە کراوە.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسی تاوان و ڕووداوەکانی جنینە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم تاوانە نموونەیەکە لە سیاسەتی زوڵم، دەسدرێژی و تیرۆریزمی بەردەوامی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی داوای دەستێوەردانی بەپەلەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، لێپرسینەوە لە بکەرانی ئەو تاوانانە و هەروەها پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە گەلی فەڵەستین و شوێنە پیرۆزەکانی ئەوان./.