بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق هەواڵی درێژکردنەوەی گرێبەستی فرۆشتنی سووتەمەنیی بە لوبنان ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە درێژکردنەوەی ئەو گرێبەستە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کراوە.
پێشتر نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان لە نامەیەکدا بۆ حکومەتی عێراق داوای درێژکردنەوەی ئەو گرێبەستەی بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە کردبوو.
گرێبەستی فرۆشتنی سووتەمەنیی عێراق بە لوبنان مانگی ئەیلولی 2022 بە کۆتایی دەکات.
لوبنان بۆ وەبەرهێنانی کارەبا پشت بە سووتەمەنیی عێراق دەبەستێت. هەر دوو وڵات لە مانگی تەمموزی 2021 گرێبەستێکیان واژۆ کرد کە بە پێی ئەوەش عێراق یەک ملیۆن تەن سووتەمەنی دەداتە لوبنان./.