بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 10 ی ئابی 2022 لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی ئیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی بە مێژوویی ناو برد و جەختی لە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان تاران و ئیروان کردەوە.
ڕەئیسی بە ئاماژە بە فەرموودەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنەکانی ئەم دواییە لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بەوەی کە تاران بە هەستیارییەوە ڕوبەڕوی هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی سنورەکانی لە ناوچەی قەوقاز دەبێتەوە، وتی: ئێران هیچ گۆڕانکارییەک لە جوگرافیای سیاسی ناوچەکە قبووڵ ناکات و ئامادەیی ئەوەشی هەیە کە سەرجەم توانای خۆی بۆ جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی قەوقاز و گەشە و پێشکەوتنی بەکار بێنێت./.