بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە نوێترین گۆڕانکاری سیاسی عێراق، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوایکردووە دەسەڵاتی دادوەری هەڵوەشانەوەی پەرلەمان ڕابگەێنێت.
سەدر هەروەها لە تویتێکدا داوای لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کردووە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دیاری بکات.
ئەم هەڵوێستەی سەدر لە پاش ئەوە دێت کە سەرجەم 73 ئەندامەکەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و شوێنەکانی ئەوان بە ئەندامانی نوێ پڕ کراوەتەوە. کێشمەکێشە سیاسییەکانی هەر دوو لایەنی هاوپەیمانی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان بەردەوامە و سەرۆکی ڕەوتی سەدر بێ ئەوەی چارەسەرێک بخاتە ڕوو، تەنیا بژاردەی ئاژاوەگێڕیی سەر شەقامی هەڵبژاردووە و ماوەیەکی زۆرە لایەنگرانی ناوچەی سەوز و بارەگای پەرلەمانی عێراقیان داگیر کردووە و بە کردەوە بەربەستی خستووەتە بەردەم هەوڵەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە پاش دەستنیشانکردنی محەممەد شیاع سودانی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران، بە واتایەکی دیکە، لەشکرکێشییەکەی سەدر و داگیرکردنی پەرلەمان لەوە ڕێگریی کردووە کە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پاشان ڕاسپاردنی کاندیدی پێکهێنانی حکومەت بەڕێوە بچێت.
لە ئێستادا ڕەوتی سەدر پێداگری لە سەر هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەکات، ئەمەش وایکردووە شارەزایانی کاروباری سیاسی عێراق بە پێی کێشە و گرفتەکانی بەردەم، بە ڕێگایەکی دژواری ناو ببەن.
1 – بەربەستە یاساییەکان:
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پێشتر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە داواکاری هەندێک لایەن بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان ڕایگەیاندبوو کە ئەم ئەنجومەنە دەسەڵاتی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی بە هۆی نەبوونی مادەی یاساییەوە نییە.
بەربەستی یەکەم: بەربەستی یاسایی یەکەم ئەوەیە کە لە دەستووری عێراقدا بە چەند مادەیەک باسی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان کراوە و مادەی 64 ی دەستوور بە ڕوونی دۆخی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی باس کردووە.
مادەی 64 ی دەستوور دەڵێت کە ئەم میکانیزمە یاساییە لە دوو حاڵەتدا جێبەجێ دەکرێت:
ڕێگای یەکەم: لانیکەم یەک لە سەر سێی ئەندامانی پەرلەمان (110 ئەندام) داواکاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەدەنە سەرۆکی پەرلەمان و پاشان زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان (165 ئەندام) دەنگ بۆ پەسەندکردنی دەدەن.
ڕێگای دووەم: داوای سەرۆک وەزیران و ڕەزامەندیی سەرۆک کۆمار بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان.
بەڵام ڕێگای دووەم بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان جێبەجێ ناکرێت لە بەر ئەوەی کە حکومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی حکومەتێکی کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی ئەوەی نییە داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بکات و وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دووبارەی پەرلەمانی دیاری بکات، لە لایەکی دیکەوە ئەم حکومەتەی ئێستا لە لایەن خولی نوێی پەرلەمانەوە متمانەی پێنەدراوە.
لە بڕگەی دووەمی مادەی 64 ی دەستووری عێراقدا هاتووە: سەرۆک کۆمار لە کاتی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکات تا لە پاش 60 ڕۆژ لە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت و لەم ماوەشدا حکومەتی نوێ دەبێتە حکومەتی کاربەڕێکەر.
بە پێی ئەمەش، حکومەتی ئێستای عێراق، حکومەتی کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی یاسایی نییە و پێویستە حکومەتێکی دیکە بۆ قۆناغی ڕاگوزەر پێک بهێندرێت و کاروباری جێبەجێکاریی بەڕێوە ببات.
بەربەستی دووەم: دووەم بەربەستی یاسایی، بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بە ژمارە 159 ی ساڵی 2021 کە هەندێک ڕێوشوێنی دیاری کردووە. لەو بڕیارەدا پەرلەمانی ئێستا ڕاسپێردراوە یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ی هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە و دەبێت هەژمارکردنی دەستیی دەنگەکان لە جێی هەژمارکردنی ئەلیکترۆنی پەسەند بکات، هەروەها دەبێت پێکهاتەی نوێی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پێناو سەربەخۆیی تەواوی پەسەند بکات.
بە پێی ئەم بڕیارەش، تا کاتێک پەرلەمانی ئێستا دانیشتنەکانی بۆ پەسەندکردنی ئەو دوو پرسەی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنەکان بەڕێوە نەبات، پرسی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە جێبەجێ ناکرێت.
ئەمەش سەرچاوەکەی بۆ مادەی 94 ی دەستووری پەسەندکراوی عێراق لە ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە کە ڕوونیکردووەتەوە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی ئەم وڵاتە تانەی لە سەر نادرێت و دەبێت سەرجەم لایەنەکان و سەرۆکایەتییەکان جێبەجێی بکەن.
بە پێی ئەوەش کە باس کرا، لە ئەگەری بڕیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیکە، پێش ئەوەی کە لایەنە سیاسییەکان بەرەو هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بڕۆن، دەبێت سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت و کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێرێت، واتە حکومەتێکی کاتیی ڕاگوزەر کە ئەرکی هەموارکردنی یاسای هەڵبژرادنەکان بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی و پاشان بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بێت پێک بهێندرێت. پاش ئەوەش پەرلەمان دەبێت وادەی هەڵوەشانەوەی خۆی دیاری بکات تا هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت، لە بەر ئەوەی کە یاسا ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، پێویستە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بە دەسەڵاتی تەواو لە پۆستەکانی خۆیاندا بن.
2 – بەربەستە سیاسییەکان:
ئەوانەی دژی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانن دەڵێن کە وەها پرۆسەیەک تەنیا تەمەنی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق زیاتر دەکات و بە بێ دەسەڵاتی یاسایی پێویست پەککەوتنی پرۆژە گەورەکان، ڕێکەوتنە هەستیارەکان، بودجەی ساڵانە و … ی بە دواوە دەبێت کە لە دەسەڵاتی حکومەتی کاربەڕێکەردا نییە.
بەڵام پرسەکە ئەوەیە کە لە ئەگەری ڕێکەوتن بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە، چ حکومەتێک وەک حکومەتی قۆناغی ڕاگوزەر پێک دێت و پێکهاتەی حکومەتەکە چۆن دەبێت؟
پرسێکی دیکە ئەوەیە کە بەم دۆخە سیاسییەی ئێستای عێراقەوە حکومەتی ئێستا لە کارەکانی بەردەوام دەبێت و ژمارەیەک لە چاودێران دەڵێن کە تەنانەت بە ڕێکەوتنی لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی، لانیکەم 18 مانگ کاتی دەوێت تا ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان تەواو بکرێت و پرۆسەکە بەڕێوە بچێت.
پرسیارەکە ئەوەیە کە تەنانەت لە ئەگەری ڕێکەوتنی لایەنەکان و بەم خۆپێشاندان و بارگرژییەی لایەنگرانی سەدر و هاتنە سەر شەقامی لایەنەکانی دیکە، کێ ئامادەیە سەرۆکایەتی حکومەتی نوێ تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لە ئەستۆ بگرێت.
چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە مانەوەی حکومەتی کاربەڕێکەری ئێستا بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی ڕاستییەکە کە خۆپێشاندان و مانگرتنەکان بوونەتە هۆکاری سەپاندنی و بە کردەوە داخستنی پەرلەمان دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی حکومەتی کاربەڕێکەری ئێستا.
3 – بەربەستی جێبەجێکاری و تێچووی دارایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان:
شارەزایان دەڵێن کە ئەگەر سەرجەم لایەنەکان ڕەزامەندییان لە سەر هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەبێت، دەبێت لانیکەم بۆ ماوەی یەک ساڵ حکومەتی کاتی پێک بهێندرێت و لەم ماوەیەدا یاسا و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بگۆڕدرێت و سەرجەم ڕێکەوتنەکانی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان یەکلایی بکرێنەوە، بە تایبەت ئەوەی کە وڵات پێویستی بە بودجەی گشتی هەیە، هەر بۆیە وەها هەنگاوێک پێویستی بە وتووێژ و ڕێکەوتنی پێشوەختەی سەرجەم لایەنەکان هەیە.
حەیدەر موسەوی نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە یاسای نوێ هەیە و دادگای فیدراڵی کاتێک کە لە سەر سکاڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەسەند کرد، ئەوەی وەک مەرج دیاریکردووە کە هەڵبژاردنی داهاتوو بە پێی هەژمارکردنی دەستی دەنگەکان بێت و ئەمەش بەم حکومەتە کاربەڕێکەرە بێ دەسەڵاتەوە ئاسان نابێت.
چاودێران ڕوونیان کردووەتەوە کە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لە داهاتوویەکی نزیکدا پێویستی بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ ئامادەکاری تەکنیکی، پشتیوانی و جێبەجێکاری هەیە و ئەمەش خۆی پێویستی بە ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان هەیە. پرسی دیکە دابینکردنی بودجەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانە. حەنان فەتلاوی ئەندامی پەرلەمان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە داواکەی سەدر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان پرسیاری کردووە کە کێ تێچووی 415 ملیار دیناریی دیکە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێ لە ئەستۆ دەگرێت؟
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021 ی عێراق بودجەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە 415 ملیار دینار بووە.
4 – ترسی خەڵک و لایەنەکان لە دووبارەکردنەوەی ئەزموونی ئێستا:
زۆربەی چاودێرانی دۆخی کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێن کە بەدەر لەم لەشکرکێشییەی ناوچەی سەوزی بەغدا، ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەریی لە سەر دۆخی کۆمەڵایەتی داناوە و ئەمەش دەتوانێت بە هۆی ئەوەی کە خەڵک ترسیان لە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی ئێستا هەیە، هێندە بایەخ بە بەشداری لە هەڵبژاردنێکی دیکەدا نادەن.
پرسیاری سەرەکی لە سەر ئەم دۆخە لە لایەن عێزەت شابەندەر سیاسەتمەداری عێراقی ئاراستە کراوە کە ڕایگەیاندووە دۆخی کارەساتباری ئێستا و ئەو پەرلەمانەی کە داوای هەڵوەشانەوەی دەکرێت، ئەنجامی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 بووە و بانگەشە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیکە چ سوودێکی دەبێت و چی لێ چاوەڕوان دەکرێت؟
پرسیارەکەی شابەندەر چەندین پرسیاری دیکەی لێدەکەوێتەوە، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیسانەوە بەڕێوە بچێت و ئەنجامەکەی بە پێچەوانەی دۆخی ئێستا بێت، ئایا سەرجەم لایەنەکان پابەندی دەبن؟ ئایا تێبینییەکانی پێشوو سەبارەت بەو میکانیزمانەی کە هەندێک لایەن پێیان وابوو بووەتە هۆکاری تەزویر و ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان، دووبارە نابێتەوە و چارەسەر دەبێت؟ چی دەبێت بکرێت بۆ ئەوەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، خۆی نەبێتە هۆکارێک بۆ ئاڵۆزیی نوێ و گەڕانەوەی بۆ خالی یەکەمی ناکۆکی و ناڕەزایەتییەکان؟
5 – قەیرانی متمانە:
ڕاستییەکە ئەوەیە کە گەورەترین بەربەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، هەمان ئەوەیە کە بووەتە هۆی ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، نەبوونی ڕێکەوتن و قەیرانی متمانە لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق تەنانەت لە سەر پاک و بێگەردبوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە کە هەر هەڵبژاردنێک دەبێت بە پێی دەستوور و کۆدەنگی نیشتمانی بەڕێوە بچێت، یەکڕیزی نیشتمانی پتەو بکات و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەوە بکات کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو بینرا، ئەو پرۆسەی کە تێیدا یاری بە ئەنجامەکانەوە کرا و ئاسەوار و کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەلێنێکی گەورەی کۆمەڵایەتیی لە عێراقدا لێکەوتووەتەوە.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحیش ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە داواکەی سەدر دەکات بەڵام هەڵبژاردنەکانی پێشوو ڕوبەڕوی گومان و ناڕەزایەتییەکی زۆر بوویەوە.
زۆربەی لایەنە سیاسییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر هەڵبژاردنی نوێی پێشوەختە بە هەمان میکانیزمەکانی پێشوو بەڕێوە بچێت، کێشەکانی عێراق چارەسەر ناکات، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بێلایەن نییە و ئەگەری ساختەکاری زۆرە.
لە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەوە دەبینرێت کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەک لایەنێکی هاوپەیمانی ڕەوتی سەدر تەنانەت تێبینی جیدیی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هەیە.
بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی کورد و سوننە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بەم دۆخەی ئێستاوە ڕەتدەکەنەوە. مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننە ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بژاردەیەکی باشە بە مەرجێک سەرجەم لایەنەکان پابەندی ئەنجامەکانی بن.
کۆبەند:
چاودێران و شرۆڤەکارانی زۆر لە عێراق لەو بڕوایەدان کە زۆربەی یاسا و بڕیارەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان دەبێت لە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە دەر بکرێت. بەدەر لەمەش، هەڵبژاردنەکان پێویستی بە چاودێریی نێودەوڵەتی و بودجەی پێویست و کەسانی پسپۆڕ و شارەزا هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، قەیرانی بێ متمانەیی لە نێوان لایەنەکان سەرجەم دۆسیەکان لە خۆ دەگرێت، وەک تێڕوانینی دژ بە یەکی لایەنەکان لە سەر حکومەتەکەی مستەفا کازمی، ناکۆکییەکانی نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە پرسی پێکهێنانی حکومەت و پەلکێشکردنی ناکۆکییەکان بۆ سەر شەقام، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پرسی سەرۆک کۆمار، بێ متمانەیی بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و گومانی هەندێک لایەن لە سەر ئەنجامی هەر هەڵبژاردنێکی داهاتوو، هەروەها دژایەتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە لایەن هەندێک کەسایەتی و لایەنی سیاسییەوە.
بە گشتی دەتوانین بڵێین کە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان ئەگەر بە ڕێڕەوە یاساییەکەیدا تێپەڕ بێت، دەبێت بە دەستی ئەم خولەی پەرلەمان بکرێت./.