بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە زیاتربوونی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان، ڕووخانی خانووی خەڵک و دەرکردی هاووڵاتیانی فەڵەستینی، تاوانێکی زایۆنیستییە.
ناوبراو وتی کە بزوتنەوەی حەماس داگیرکاری و دەسدرێژی بۆ سەر خاک و گەلی فەڵەستین قبووڵ ناکات کە دوایین نموونەشی درووستکردنی شارۆچکەیەکی دیکەیە لە پارێزگای سلفیت.
وتەبێژی حەماس وتی کە ئەم کردەوانە، تاوانی زایۆنیستی و شەڕی ڕاستەوخۆیە لە گەڵ خاک و گەلی فەڵەستین و شەرعەییەتیش بەو ڕژێمە نادات و ناتوانێت ناسنامەی فەڵەستینیی ناوچە داگیرکراوەکان لە ناو ببات.
حازم قاسم وتی کە ئەم تاوانانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرچاوی وڵاتانی جیهانەوە دەکرێت و تەل ئەبیب بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان./.