بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە بۆ زیاترکردنی هاوردەی گاز و بەکارهێنانی لە وێستگەکانی کارەبا لە گەڵ ئێران دانوستان دەکرێت.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە لە پاش پێدانی قەرزەکانی ئێران، هاوردەی گاز گەیشتووەتە 45 ملیۆن مەتری سێجا بەڵام عێراق لە ئێستادا پێویستی بە 50 تا 55 ملیۆن مەتری سێجا هەیە.
ناوبراو وتی کە بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر کەرتی کارەبا هەوڵ دەدرێت سووتەمەنی زیاتر لە ئێرانەوە بۆ وێستگەکان دابین بکرێت.
عێراق لە مانگی حوزەیران یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار قەرزی کەڵەکەبووی خۆیی بە ئێران دایەوە./.