بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌رده‌شت” لە وەرگێڕانی “عادل قادری” له‌لایه‌ن نه‌شری “لۆگۆس” له‌تاران چاپ و بڵاوکرایه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌رده‌شت وه‌کو هه‌وڵێکی دیکه‌ی ئه‌حمه‌دی مه‌لا له گێڕانه‌وه و شیعری کوردی‌دا ده‌بینرێت و کوشتن و ئافراندنه‌وه‌ی دووباره‌ی زه‌رده‌شتی مێژووییه و مانیفێستکردنی سیسته‌مێکی بههاخوازانهی ڕێژهگهرایه! دژی هه‌موو ئه‌و کوشت و بڕو مهوداکهوتنهی نێوان ئینسان و سروشت و جیهان و بوونه‌و به زایه‌ڵه‌ی تیشک دێته گۆو بهپزیسکی گزینگی سه‌هۆڵی نامیهره‌بانی ده‌توێنێته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه که له شه‌ش”گزینگ”ی جیاواز و له هه‌مانکاتدا گرێ‌دراو پێکهاتووه سه‌ودای ستران و گۆرانییه‌کی هه‌یه که به‌زامی قوڵی مرۆڤایه‌تی و هاواریی پڕسوێی کورد وه‌کو زامدار دێته ده‌نگ! که‌ڵکه‌له‌ی فۆرم به‌شێک له پانتایی گێڕانه‌وه‌که‌ی داگیر کردووه؛ له‌وێدا که گێڕه‌ره‌وه بۆ ئافراندنه‌وه‌ی جیهان له‌ڕێگه‌ی زمان و پیتی کوردییه‌وه جیهان ده‌ئافرێنێته‌وه و دژی تاریکی و شه‌ڕ ده‌وه‌ستێته‌وه.
به‌وته‌ی وه‌رگێڕ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه بۆ ناو زمانی فارسی زۆر سه‌خت و ئه‌سته‌م بووه و کاتێک ده‌ڵێین وه‌رگێڕان به‌ته‌واوه‌تی ڕوونادات مه‌به‌ست له ئه‌م حاڵه‌ت و شوێنه ناسکانهیه.
ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن نه‌شری لۆگۆس له ژێر ناوی”بازگشت زردشت” و له134 لاپه‌ره‌دا به‌وه‌رگێڕانی عادل قادری؛ نوسه‌رو ورگێڕی دیاری کورد چاپ و بڵاوکرایه‌وه.
عادل قادری تا ئێسته خاوه‌نی چوار به‌رهه‌می نوسین و وه‌رگێڕانه.
بۆ وه‌ده‌ستخستنی ئه‌م کتێبه به‌زمانی فارسی ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی نه‌شری لۆگۆس بکه‌ن.