بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەهانبەخش سەنجابی شیرازای وتی: ئێران توانای وەبەرهێنانی زیاتر لە 700 ملیۆن مەتری چوارگۆشە کاشی و سیرامیکی هەیە بەڵام پێویستی ناوخۆ 250 ملیۆن مەتری چوارگۆشەیە و توانای وەبەرهێنانی ئێران سێ هێندەی پێویستی ناوخۆیە.
ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق ڕایگەیاند کە لە ئێستادا دوو هێندەی پێویستی ناوخۆ کاشی و سیرامیک بەرهەم دێت و نیوەی بەرهەمی کاشی و سیرامیک هەناردەی زیاتر لە 50 وڵاتی جیهان دەکرێت، ئێران پلەی پێنجەم یان شەشەمی هەناردەی لەم بوارەدا هەیە، هەناردەی کاشی و سیرامیک لە سەدا 50 ی وەبەرهێنانی ناوخۆ دەگرێتەوە و عێراقیش یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە ئێرانەوە هاوردەی دەکات.
سەنجابی شیرازی وتی: عێراق لە ساڵی 2021 نزیکەی 161 ملیۆن مەتری چوارگۆشە کاشی و سیرامیکی هاوردە کردووە کە لەم ڕێژەیە 131 ملیۆن مەتری چوارگۆشەی لە ئێرانەوە بووە، واتە لە ساڵی 2021 بە ڕێژەی لە سەدا 83 ی بازاڕی کاشی و سیرامیلی عێراق لە ئێرانەوە دابین کراوە.
ڕاشیگەیاند کە سعوودیە دووەم وڵاتی هاوردەکاری کاشی و سیرامیکی جیهان بووە و ساڵانە بە ڕێژەی 167 ملیۆن مەتری چوارگۆشە هاوردەی هەیە، ئامارەکان پیشان دەدەن کە ئەمساڵ عێراق پێویستی بە 200 ملیۆن مەتری چوارگۆشە کاشی هەیە، ئەگەر بتوانین لە ناوخۆی عێراق وەبەرهێنان بکەین بە پێی ڕێکەوتنی بازرگانی ئازادی نێوان وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، دەرفەتی هەناردەی بۆ وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت سعوودیە، سوریا، وڵاتانی عەرەبی دیکەی ناوچەکە، باکوری ئەفریقا و سودان دابین دەکرێت./.