بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی هەنجیر بریتین لە:
هەنجیر مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، مەمک و قۆڵۆن دەپارێزێت.
کۆلیسترۆڵی خەراپ دەهێنێتە خوارەوە.
بە هۆی بوونی پۆتاسیۆم و ئۆمێگا 3 و 6 لە هەنجیر، یارمەتیدەری دابەزاندنی فشاری سەر دڵە.
ڕۆژانە خواردنی 3 هەنجیر ماندوویی ناهێڵێت و توانای مێشک بەهێز دەکات و کێشەی کەم خوێنی چارەسەر دەکات.
چارەسەری قەبزبوونی بەردەوام دەکات، ئەگەر بەیانی و ئێواران تەنیا دوو دانە هەنجیر بخورێت ئەو کێشەیە بوونی نامێنێت.
هەنجیری هاڕاو بە پاککەرەوەی نایابی پێست دادەنرێت و باشترین چارەسەرە بۆ زیپکەی تایبەتی لاوان.
هەنجیر دەتوانێت چارەسەری لاوازیی سێکسی لە هەر دوو ڕەگەزدا بکات.
بە هۆی ئەو ڤیتامینانەی لە پێکهاتەی هەنجیردا هەیە، دەبێتە هۆی شێدارکردنەوە و بەهێزبوونی قژ و ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
هەندێک کەس پێیان وایە کە هەنجیر کاریگەری خەراپی لە سەر ئەو کەسانە هەیە کە تووشی نەخۆشی شەکرەن، بەڵام بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2016 کراوە، هەنجیر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی شەکرەن.
توێژینەوەیەکی دیکە باس لەوە دەکات کە خواردنی هەنجیر دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
بە هۆی ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسک./.