بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهناز مەلاوردی وتی کە هەمووان دەزانین قەڵەوی باش نییە بەڵام لاوازیش سنورێکی هەیە.
ناوبراو وتی: منداڵان لە 12 مانگی سەرەتایی، گەشەی زۆریان هەیە و تەنانەت تا 7 کیلۆش کێش زیاد دەکەن، لە نێوان یەک تا 5 ساڵەیی، منداڵان هەر ساڵ نزیکەی 2 کیلۆ و نیو کێش زیاد دەکەن، پاش ئەوەش زیادبوونی کێش کەمتر دەبێت و پاش ئەوەش منداڵان تا کاتی پێگەیشتوویی بەردەوام هەر ساڵ یەک کیلۆ کێش زیاد دەکەن.
ئەو پسپۆڕەی بواری خۆراک وتی: ئیشتیای منداڵ لە ماوەی زیادکردنی کێش ڕەنگە بەرە بەرە کەم ببێتەوە کە لەم حاڵەتەدا پسپۆڕان دەڵێن ناوەندی ئیشتیا لە مێشک، ڕێژەی خۆراکی هەڵبژێردراوی منداڵ بۆ خواردن کۆنتڕۆڵ دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە منداڵان لە تەمەنی خوارەوە لە دیاریکردنی ڕێژەی ئەو خۆراکەی کە پێویستیان دەبێت، زۆر باش هەڵسووکەوت دەکەن، مەگەر ئەوەی کە چەند هۆکارێک دەستێوەردانیان هەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بەشێک لە کەمبوونە خۆراکییەکان خەراپتر لەوانی دیکەن و لەم نێوەندەدا کەمبوونی ئاسن لە هەمووی خەراپترە، وتی: وەرنەگرتنی مادەی خۆراکی پێویست دەتوانێت ببێتە هۆکاری کەم خوێنی و ماندوبوون و چەندین کاریگەریشی لە سەر منداڵ دەبێت.
بەهناز مەلاوردی وتی: زینک، کالسیۆم و ڤیتامین دی بۆ گەشەی سرووشتی و تەندرووستی ئێسک بە پێویست دادەنرێن، هەروەها کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبوون بە ئێسکە نەرمە لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی بەکارهێنانی ئەم مادە کانزایی و ڤیتامینانەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە فێرکردنی منداڵان بە خواردنی مادە خۆراکییە شیرین و سوێرەکان دەتوانێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و پەستانی خوێن زیاتر بکات، وتی: جۆری خۆراکەکان بۆ منداڵانی لاواز گرنگە، ڕەنگە زیاتر لە منداڵانی دیکە، لە بەر ئەوەی کە ئەوان خواردنی کەم دەخۆن.
مەلاوردی وتی: لە جێی شیرەمەنییە کەم چەورییەکان، لە بەرهەمە پڕ چەورییەکان کەڵک وەربگرن، وەک سەوزە، گۆشت، زەیت، پەنیر. خواردنێک درووست بکەن کە هەڵگری چەوری تەندرووست بن./.