بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کانیاوی سولێمانییە مێژوویەکی سێ هزار ساڵەی هەیە و بینا و بارەگاکانی ئەو شوێنەش بۆ سەردەمی شا سولێمانی سەفەوی لە ئێران دەگەڕێتەوە. ئەم کانیاوە بە تێپەڕبوون لە باشوری باخی فین جوانی و ئاوەدانیی بۆ ئەم باخە و زەوییە کشتووکاڵییەکان و باخەکانی کاشان لە گەڵدایە. کانیاوی سولێمانییە لە گەڵ مۆزەخانە، گەرماوەکان، شانشینەکان و حەوزخانەکان کۆمەڵەی باخی مێژوویی فینی کاشان پێک دێنن کە ساڵانە پێشوازی لە زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی دەکات.
کانیاوی سولێمانییە کەوتووەتە باشوری ڕۆژهەڵاتی باخی فینی کاشان و مەوداکەشی تا ناوەندی شاری کاشان تەنیا شەش کیلۆمەترە و لە ڕاستیدا لە ڕیزی کارێزەکاندا دادەنرێت. کانیاوی سولێمانییە بە گرنگترین سەرچاوەی ئاوی کشتووکاڵی و باخەکانی دەشتی پڕپیتی فین دادەنرێت کە لە نێو دڵی چیای دندانە و حەوت کەتەڵ لە باشوری ڕۆژئاوای کاشان هەڵدەقوڵێت و لە نزیک باخی مێژوویی فین دێتە دەرەوە.
ئەم کانیاوە بەدەر لە باخەکانی فینی گەورە و بچووک، دەشتەکانی حەسەن ئاوا و دەروازەی فینیش پڕ ئاو دەکات. ئاوی کانیاوی سولێمانییە کە بە زانست و تەکنیکی کۆن و خۆماڵی لە نێو باخەکان و زەوییەکانی فین و کاشان دابەش دەکرێت، ڕۆڵی بەرچاوی لە گەشەی ئابوری ناوچەکەدا هەیە کە لە چەندین ڕوانگەوە پێویستی بە باسکردن هەیە: لە وەبەرهێنانی بەرهەمە کشتووکاڵی و باخییەکان تا کاریگەری ئاوەکە لە سەرسەوزبوونی ناوچەی فین و کەشوهەوای دڵڕفێن کە ناوچەکەی لە ڕووی گەشتیارییەوە کردووەتە شوێنی سەردانیکردنی ڕۆژانە هەزاران کەس. بۆ خاوەن باخ و زەوییە کشتووکاڵییەکان کە لە سەردەمانی کۆنەوە بە زانست و تەکنیکی تایبەت، ئاوەکە لە نێوان جوتیاراندا دابەش دەکرێت. لە ڕاستیدا نۆرەی ئاودێری و بوونی سیستەمی دابەشکردنی، جۆرێکە لە زانستی خۆماڵیی ناوچەکە کە ڕەگ و ڕیشەی بۆ داهێنان و لێهاتوویی و دەستپێشخەریی دانیشتووانی سەردەمانی کۆنی ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە، زانستەکەش وەک یاسایەکە کە هەمووان پابەندبوونی خۆیان بەوە ڕاگەیاندووە.
ئەم کانیاوە کە لە کارێزەکانی ناوچەکەیە، ژمارەی بیرەکانی لە بیری سەرەکی تا شوێنی سەرەکیی کارێز دەگاتە 14 بیر. ئاوی کارێزەکان زۆرە و دەگاتە 350 لیتر لە هەر چرکەیەکدا و لە لایەکی دیکەوە شوێنی سەرەکیی کارێزەکە بە شێوازێکە کە دەڵێی لە زەوییەوە هەڵدەقوڵێت و لەم ڕووەشەوە بە کانیاو ناسراوە بە تایبەت ئەوەی کە لە سەردەمی سەفەوییەکان شوێن و بینا و بارەگا لەوێدا کراوەتەوە. ئاوی کانیاوەکە لە ڕووی پاک و بێگەردی و ڕوونی و کوالیتی هەمیشەیی خۆی لای خەڵکی ناوچەکە ناوبانگی هەیە و لە ڕوانگەی ئەوانەوە تایبەتمەندی پزیشکیی هەیە.
کاتی لێدانی کارێز یان کانیاوی سولێمانییە بۆ حەزرەتی سولێمانی نەبی دەگەڕێننەوە و بە هۆی ئەوەی کە ئاوی کارێزەکە تەنانەت لە کاتی وشکەساڵی و پڕئاویشدا وەک یەکە، خەڵکی ناوچەکە لەو بڕوایەدان کە ئەمە لە موعجیزەکانی پێغەمبەر سولێمانە. مێژووناسان ڕایانگەیاندووە کە ئەم کارێزە لە سەردەمی هەخامەنشییەکاندا درووست کراوە، ئەوەی کە دیارە کارێزەکە مێژووەکەی بۆ سەردەمی پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە و بە کۆڵەکەی ژیانی ناوچەکە دادەنرێت.
هۆکاری ئەوەی کە کانیاوەکە بە ناوی سولێمان ناو نراوە، ئەوەیە کە دەڵێن سەر بە سولێمانی پێغەمبەرە. هەندێکیش لەو بڕوایەدان کە لە سەردەمی شا سولێمانی سەفەوی لە نزیک و چواردەوری کانیاوەکە بینا و سەکۆیەک کراوەتەوە کە بەم هۆیەوە بە ناوی کانیاوی سولێمانییەوە ناسراوە./.