بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید بەتش ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی گەورەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی و خۆڕاگری فەڵەستینە بەڵام ئەم وڵاتە گەورەترە لەوەی کە لە کاروباری خۆڕاگریدا دەستێوەردانی هەبێت و بڕیارەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی بەردەوام لە پێناو مسۆگەربوونی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی فەڵەستینە و لەم ڕووەشەوە ئێمە خەباتی خۆمان لە دژی داگیرکاران بە پێی تێڕوانینی نیشتمانیی فەڵەستین درێژەپێدەر دەبین.
بەتش سەبارەت بە کاریگەریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بڕیارەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین وتی: زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین پێش شەڕەکەی ئەم دواییە بە سەردانێکی فەرمی و بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی تارانی کرد و سەردانەکە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکانی غەززەوە نەبووە و سەردانێکی پرۆتۆکۆلی بووە کە پێشتر بەرنامەی بۆ داڕێژرابوو.
ئەو سەرکردەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: نەک ئێران بەڵکوو هیچ وڵاتێکی دیکە دەستێوەردانی لە بڕیارەکانی ئێمەدا نییە و بڕیارەکان بە پێی بەرژەوەندی نیشتمانی فەڵەستین دەردەکرێت.
خالید بەتش وتی: شەڕەکان بە پێی تێڕوانینی خۆمان دەکەین و داوا لە وڵاتانی ئیسلامیش دەکەین کە لە پاڵپشتیکردنی فەڵەستین ئێران وەک نموونە سەیر بکەن و بە پارە و چەک و گواستنەوەی ئەزموونەکان هاوکاریمان بکەن.
ئەو سەرکردەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ڕەخنەگرتن لە ئێران و تۆمەتبارکردنی ئەم وڵاتە بابەتێکی قبووڵکراو نییە، ئێران لە ڕووی دارایی و سەربازی و پێدانی ئەزموون و تەکنۆلۆژیا پاڵپشتی لە ئێمە دەکات و هیچ وڵاتێک لە جیهانی ئیسلامیدا ئامادە نییە لەم ئاستەدا پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین بکات.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە ڕەخنەمان لێ دەگیرێت کە بە فەرمانی ئێران چالاکی دەکەین بابەتێکی نادرووستە و ئێران گەورەتر لەوەیە کە دەستێوەردانی لە کاروباری ئێمەدا هەبێت، ئێران بە ئاشکرا پاڵپشتی لە خۆڕاگریی فەڵەستین دەکات، ئێمە چاوەڕوانی کەسێک نابین کە پێمان بڵێت کەی و چۆن شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی بکەین.
وتیشی کە یەکێک لە ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی ئەم دواییەی دژ بە غەززە ئەوە بوو کە لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین جیای بکاتەوە، هەروەها بە تیرۆری فەرماندەکان تەیسیر جەعبەری و خالید مەنسور لە سەرایای قودسی غەززە ویستی ئەوەی هەبوو پەیوەندی ئەم کەتیبانە لە گەڵ کەتیبەکانی سەرایا قودس لە کەرتی خۆرئاوا تەواو بکات بەڵام لەوەدا شکستی هێنا.
خالید بەتش جەختیکردەوە کە کەرتی خۆرئاوا دەبێت بۆ ناوەندی پرۆژەی نیشتمانیی خەباتی فەڵەستینییەکان بگەڕێتەوە، خەباتی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی لەوێدا ڕوبەڕویە، لە سەر ئەم تێڕوانینەشە کە سەرایا قودس لە کەرتی خۆرئاوا و لە شارە جیاجیاکانی فەوجەکانی خۆیی پێکهێناوە./.