بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی چەندین شێوازی ڕوبەڕوبونەوەی قەڵەوییان باس کردووە کە لێرەدا باس لە گرنگترینی ئەوانە دەکرێت.
1 – ڕاگرتنی بازاڕدۆزی، بانگەشە و ڕێکلام و پاڵپشتی لە مادە خۆراکی و خواردنە ناتەندرووستەکان.
2 – جێگیرکردنی ئامێرەکانی ئاوخواردنەوە لە فرۆشگەکانی مادە خۆراکییەکان، وێستگەکانی گواستنەوەی گشتی و بینا و بارەگاکانی کەرتی گشتی.
3 – جێبەجێکردنی سیاسەتی یەک ڕۆژی هەفتە بە بێ ئۆتۆمبێل، بۆ ئەوەی خەڵک بۆ چالاکی جەستەیی و پیاسەکردن هان بدرێن.
4 – گۆڕانکاری لە هەندێک یاسا بۆ ئەوەی کڕینی خۆراکە خێراکان لە ڕێستورانتەکان دژوارتر بکرێت.
5 – زیاترکردنی باجی سەر شەکر.
6 – زیادکردنی باجی سەر خۆراکە ناتەندرووستەکان.
7 – تەواوی مادە خۆراکییەکان، خواردنەوەکان و ئەوەی وەک خواردەمەنی بەکار دێت، دەبێت ڕێژەی شەکر، چەوری و خوێی لە سەر نووسرا بێت و کۆمپانیاکانیش ملکەچی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی ئەمانە بن.
8 – جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتەی کە لە داینگەکان و قوتابخانەکان هەر خواردنەوەیەک بەدەر لە ئاو قەدەغە بکات./.