بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ ئەوەی متمانەی زیاترمان بە خۆمان هەبێت و بەهێزتر دەربکەوین بوونی باڵایەکی بەرز خەونی هەموومانە، زۆر هۆکار بوونیان هەیە کە کاریگەرییان لە سەر بەرزبوونی باڵای منداڵ هەیە. ئەگەر دایکان و باوکان بیانەوێت منداڵەکەیان باڵای بەرز بێت، لە تەمەنی خۆیدا باشترە ئەم خۆراکانەی بۆ بەکار بێنن.
یەکەم: شیرەمەنییەکان
پەنیر، ماست و جۆرەکانی دیکەی شیرەمەنی. تەنیا چەند نموونەیەکی خۆراکە شیرەمەنییەکان یارمەتی بەرزبوونی باڵای منداڵ دەدەن، بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی کە ڤیتامینەکانی ئەی، بی، دی و ئی تێدایە و پێویستن بۆ گەشەکردنی ئێسک. ئەگەر بڕی پێویستی کالیسیۆم لە جەستەدا هەبێت گەشەی خێراتر دەبێت و بەرز دەبێت.
دووەم: مریشک
خۆراکێکە کە یارمەتی بەرزبوونی باڵا دەدات هەر لە سەرەتای تەمەنەوە تا 25 ساڵی، لە بەر ئەوەی کە خۆراکێکی دیاریکراوە و بڕێکی باش پرۆتینی تێدایە و یارمەتیدەری گەشەسەندنی ئێسک دەبێت و سیستەمی ماسولکەکان بەهێز دەکات. ئەگەر بتانەوێت کاریگەرییەکی باشی لە سەر جەستە هەبێت، ئەوە پێویستە ڕۆژانە 50 گرام مریشک بەکار بهێندرێت و بە چەندین شێواز ئامادە بکرێت.
سێهەم: هێلکە
سەرچاوەیەکی دیکەی پرۆتینە کە پێویستە لە ژەمەکاندا هەبێت، سپێنەی هێلکە بە ڕێژەی لە سەدا 100 پرۆتینی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەری بەرزبوونی باڵای منداڵ دەدات، بڕێکی باش چەوری و ڤیتامینی تێدایە کە وا دەکات جەستە بە درووستی بمێنێتەوە، هەر بۆیە خواردنی سێ بۆ شەش هێلکە لە ڕۆژدا وا دەکات باڵا بەرزتر بێت.
چوارەم: مۆز
زۆر کەس وا بیر دەکەنەوە کە مۆز دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی کێش، بەڵام ڕاستییەکەی وا نییە و ئەم میوەیە زۆر سوودی تەندرووستی هەیە بۆ جەستە و بڕێکی باش مەنگەنیز و کالسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە کە تەندرووستی ئێسک باشتر دەکەن و یارمەتی بەهێزبوونی دەدەن.
پێنجەم: ماسی
پێویستە خواردنی ماسی لە بیر نەکرێت و لە ژەمەکاندا بخورێت، لە بەر ئەوەی کە خۆراکێکی باشە بۆ بەرزبوونی باڵای منداڵ، زیاتر ماسی سەلەموون و سەردین و تونە بڕێکی باش ڤیتامین دی تێدایە، ئەوەش یارمەتیدەری مژینی پێکهاتەی خۆراکی دەدات وەک کالسیۆم، بەمەش وا دەکات باڵا بەرزتر بێت، ئەو پرۆتینەی کە لە ماسیدا هەیە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ماسولکەکان دەدات و ئەوەش وا دەکات باڵا بەرزتر بێت.
زیادکردنی ئەم خۆراکانە لە ژەمەکانی ڕۆژانەدا بێگومان دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکانی جەستە و تەندرووستی جەستە بە گشتی باشتر دەکەن./.