بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکی کەفەر عەقب لە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری قودس و لە نزیکەوە تەقەیان لە ماڵەکەی محەممەد شەحام گەنجێکی فەڵەستینی کردووە و برینداریان کردووە کە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین شەهیدکردنی ئەو گەنجەی بە تیرۆریزمی ڕێکخراوی زایۆنیستی ناو بردووە.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15 ی ئابی 2022 هێرشیان کردە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی خۆرئاوا و ژمارەیەک لە فەڵەستینییەکانیان دەستبەسەر کرد./.