بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المنار وتی: خۆڕاگری ئێستا لە هەلومەرجێکی تایبەت و ئامادەدایە و دەتوانێت وەڵامی هەر دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستی بداتەوە.
ناوبراو لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی شەهید حاجی قاسم سولێمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی شەڕی 33 ڕۆژە و پێش ئەوەش لە مسۆگەربوونی سەرکەوتنەکانی خۆڕاگری ئیسلامی دا و وتی کە شەهید سولێمانی ویستی ئەوەیان هەبوو خۆیان ئامادەی گۆڕەپانی شەڕەکە بن بەڵام ئێمە پاش ڕاوێژمان لە گەڵ حاجی عیماد موغنیە موڵەتی ئەوەمان نەدا کە ڕاستەوخۆ بەشداری لە شەڕەکەدا بکەن لە بەر ئەوەی کە بوونی ئەوان بۆمان گرنگتر بوو تا ئەوەی کە بچنە گۆڕەپانی شەڕەکەوە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان هەر جۆڕە ڕۆڵێکی ئێرانی لە بڕیارەکانی ئەو بزوتنەوەیە بە تایبەت بۆ شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی لە هاوینی 2006 ڕەتکردەوە و وتیڵ بڕیارەکەی حزبوڵڵا بۆ شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی لە هاوینی 2006، بڕیارێکی تەواو لوبنانی بوو کە لە لایەن سەرکردایەتی حزبوڵڵاوە دەرکرا و ئێران لەم پرسەدا هیچ دەستێوەردانێکی نەبوو.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگ بوو، ئەوە بوو کە دەبێت مووشەکی کاریگەرمان هەبێت، بە شێوازێک کە بتوانین دوورترین ناوچەی خاکە داگیرکراوەکان بکەینە ئامانج، لەو کاتەدا توانیمان بگەینە مووشەکی 150 کیلۆمەتری کە لە پاش ئەوەش دامەزراوەیەک بۆ گواستنەوەی مووشەکەکان بۆ لوبنان و جێگیرکردنی ئەو مووشەکانە و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکان دابین کرا.
ناوبراو وتی: بەدەر لەمەش، ئەوەی کە ئێمە پێویستمان بوو فەرماندەیی و سەرکردایەتی سەربازی بوو، بابەتەکە تەنیا تەکتیکی مەیدانی کە برادەرانی ئێمە لە گۆڕەپانی شەڕەکەدا جێبەجێیان دەکرد نەبوو، بەڵکوو هەموو کات پێویستمان بە بوونی فەرماندەی قاسم سولێمانی، ئەزموون، هێزی فەرماندەیی، بوێری و تێڕوانینی کەم وێنەی ئەوان هەبوو./.