بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری چین سەردانی شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکای بۆ تایوان بە توندی ئیدانە کرد و بە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی ناوی برد.
وەزارەتی بەرگری چین ڕایگەیاندووە کە لە وەڵامی هاوئاهەنگی نێوان تایپە و واشنتن، مانۆڕێکی نوێی سەربازی لە نزیک تایوان بەڕێوە دەچێت.
وو کیان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وتی: ئەم سەردانە بە جیدی لە دژی بنەمای چینی یەکگرتووە و ناوەڕۆکی سێ بەیاننامەی هاوبەشی چین و ئەمریکا پێشێل دەکات، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی چین پێشێل دەکات، پەیامی هەڵە دەداتە جوداییخوازەکانی تایوان و بە تەواوی ڕواڵەتی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە گەروی تایوان ئاشکرا دەکات.
پەکین هەروەها هۆشداریی بە تایپە و واشنتن داوە کە هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چین لەم دوورگەوە چارەنووسی شکست دەبێت.
شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆری دیمۆکرات ئەد مارکی سەردانی تایوانی کردووە./.