بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد فۆئاز بە ئاماژە بەوەی کە ئەمرئکا لە بەرامبەر چالاکییەکانی داعش لە نزیک سنورەکانی سوریا و عێراق بێدەنگیی هەڵبژاردووە، وتی کە ئەمەش پیشان دەدات ئەمریکا پاڵپشتی لە داعش دەکات.
ناوبراو وتی کە بوونی هەزاران ئەندامی داعش لە سنورەکانی سوریا و عێراق ئەو پەیامە بە جیهان دەدات کە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە داعش بە ئاشکرا دەکرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی سوریا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە سەرجەم جموجوڵەکان لە سنورەکانی سوریا و عێراق کۆنتڕۆڵ دەکات، وتی: بۆ هیچ هەنگاوێک لە بەرامبەر ئەو هەموو ئەندامە چەکدارەی داعش هەڵناگیرێت و لە کاتێکدا کە هاوکاریی دەکەن درووشمی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمیش بەرز دەکەنەوە.
محەممەد فۆئاز بنکەی سەربازیی ئەمریکییەکانی لە تەنف بە شوێنی پاڵپشتی و پەروەردەکردن و پڕچەککردنی داعش ناو برد و وتی کە ئەمریکا لە سەر تیرۆریزم لە ناوچەکە بە تایبەت داعش سەرمایەگوزاری دەکات./.