بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا بە ئاماژە بە لێدوانێکی وتەبێژی کۆشکی سپی کە ڕایگەیاندبوو ئەم دامەزراوەیە لە کاروباری تایبەت بە دۆسیەی هێرشی سەر ماڵەکەی ترەمپ دەستێوەردانی نییە، وتی: ئەی بۆ لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا دەستێوەردان دەکەن؟ وەک چۆن کە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم دۆسیەدا دەستێوەردانیان لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکاندا نییە، دەبێت واز لە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی سەربەخۆش بێنن.
هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی دوناڵد ترەمپ و دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەی نهێنیدا گرت./.