بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی چاوپێکەوتنی گرووپێک لە سەرۆک و نوێنەری سەندیکاکانی عێراق دۆخی ئەم وڵاتەی تاوتوێ کرد.
ناوبراو وتووێژی بە چارەسەری خێرای قەیرانی سیاسی ئێستا ناو برد و وتی کە پێویستە لەم وتووێژەشدا گرنگی سەرەکی بە دابینکردنی مافی هاووڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازاد، هەنگاونان بەرەو چاکسازی سیاسی، پاراستنی ئاشتی مەدەنی و داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بدرێت کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و پێویستیی هاووڵاتیان دابین بکات.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە کە دۆخی ئێستای ئەم وڵاتە قبووڵکراو نییە و ڕێزگرتن لە داواکاری عێراقییەکان وەک بنەمایەک بۆ دەربازبوون لە قەیران و بنبەستی سیاسی بە پێویست دادەنرێت./.