بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا دەستبەسەرکردنی تیرۆریستێکی نێودەوڵەتیی ڕاگەیاند.
دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە:
بە یارمەتی خودای گەورە و تێکۆشانی گیانفیدایانە و ووشیاریی هێزەکان، یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستان کە لە دەرەوەی سنورەکان چالاکیی کردووە، دەستبەسەر کراوە و خراوەتە بەندیخانەوە.
بە پێی بەدواداچوونی هەواڵگریی چەندین ساڵە، ئەو کەسە تاوانبارە، ئەزموونی چالاکی تیرۆریستیی لە چوار وڵاتی ناوچەکە هەیە و لە قۆناغێک لە لوتکەی قەیرانی سوریا، بە ئامادەبوون لەو وڵاتە بووە ئەندامی گرووپە تەکفیرییە تیرۆریستییەکان و هاوڕێ لە گەڵ ئەوان دەستی داوەتە کردەوەی تاوانبارانە و شەیتانی لە شارەکانی حەما، حەلەب و ئیدلب.
ئەو ئەندامەی ئەڵقەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی کە پسپۆڕی چەکە قورسەکانیشە، پاش شکستی تەکفیرییەکان لە هێزە پڕ دەسکەوت و شانازییەکانی پارێزەری پیرۆزییەکان، بنکەی چالاکییە تیرۆریستییەکانی خۆیی بۆ دوو وڵاتی چواردەوری کۆماری ئیسلامی ئێران گواستەوە و پەیوەندیی بە ڕیزەکانی یەکێکی دیکە لە گرووپە تیرۆریستی، تاوانبار و دژبەری یەکڕیزی ئۆممەی ئیسلامییەوە کرد و درێژەی بە کردەوە و تاوانەکانی خۆی لە دژی گەلی سەربەرزی ئێرانی ئیسلامی و یەکپارچەیی خاکی وڵات دا.
هێزە گیان لە سەر دەستەکانی ئێرانی ئیسلامی ڕایدەگەێنن کە بە پشت بەستن بە یارمەتییەکانی خودای گەورە و ئالی بەیت (علیهم السلام) و لە درێژەی تێکۆشانی بەردەوامی خۆیان، دەستبەسەرکردنی تاوانباران و تیرۆریستان لە هەر ناوچە و هەر شوێنێک، وەک ستراتیژی سەرەکی خۆیان دەهێڵێتەوە./.