بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق سەلما وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و ڕێکەوتنی ئەوان بۆ ئاڵوگۆڕی باڵیۆز، ڕژێمی تەل ئەبیب بەرەو تاوانی زیاتر لە دژی گەلی فەڵەستین هان دەدات.
ناوبراو وتی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە هەر هەلومەرج و لە لایەن هەر وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامییەوە، خیانەتە لە گەلی فەڵەستین.
تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند./.