بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە 18 ی ئابی 2022 بە سەردانێک گەیشتە سعوودیە و لە لایەن وەلید خەریجی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێکرا.
باڵیۆزی سعوودیە لە بەغدا، باڵیۆزی عێراق لە ڕیاز و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ئامادە بوون./.