بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە گرنگترین بابەبە هاوبەشەکان و هەروەها دۆخی ناوچەکە و جیهان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها هەر دوو لا لەو وتووێژەدا دوایین ڕەوشی دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکانیان تاوتوێ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئەرێنیی عۆمان لە دانوستانەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکانی دژ بە ئێران، دەستخۆشیی لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ لێک نزیککردنەوەی تێڕوانینی لایەنەکان کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە نیازپاکی و جیدیبوونی ئێران لە پێناو گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باش و بەردەوام، وتی: پاش وەرگرتنی بۆچوونی ئەمریکییەکان، لە ئەگەری دڵنیایی لە مسۆگەربوونی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی ئێران لە ڕێکەوتن و ڕەچاوکردنی هێڵە سوورەکان، دەچینە قۆناغێکی نوێ لە ڤیەننا.
وتیشی کە تا لە سەر هەموو خاڵەکان ڕێکەوتن نەکرێت ناتوانین بە دڵنیاییەوە باس لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باش و بەردەوام بکەین.
وەزیری دەرەوەی عۆمانیش لەو وتووێژەدا هیوای خواست کە بە هاوکاری سەرجەم لایەنەکان، ئەنجامێکی باش لە دانوستانەکانی ڤیەننا ببینرێت./.