بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عبری زمانەکانی ڕایانگەیاندووە کە چین لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا هۆشداریی داوەتە تەل ئەبیب کە نەبێتە بەشێک لە سیاسەتەکانی واشنتن لە دژی پەکین.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە لئۆ گیناشۆ سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەسەڵاتداری چین لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە پەکین بە توندی هۆشداریی داوە کە پەیوەندییەکانی چین لە گەڵ ئەو ڕژێمە لە بەرامبەر تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسسازدایە و چین هیوادارە تەل ئەبیب نەبێتە هاوڕێی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر پەکین.
ئەو بەرپرسە چین هۆشداریی بە ڕژێمی زایۆنیستی داوە کە ئەگەر تەل ئەبیب لە ژێر گوشاری دەرەکی زیان بە بەرژەوەندییەکانی پەکین بگەێنێت، تووشی هەڵەیەکی گەورە بووە.
بە وتەی سەرچاوە زایۆنیستەکان، ئەمە یەکەم جارە چین بەم شێوازە و ڕاستەوخۆ سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پەکین، واشنتن و تەل ئەبیب هۆشداری بە ڕژێمی زایۆنیستی دەدات.
گیناشۆ ڕایگەیاندووە کە چین لە پەیوەندییەکانی تەل ئەبیب و واشنتن تێدەگات بەڵام نابێت ئەو پەیوەندییانە بگاتە تێکدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ پەکین.
باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستیش بە هەمان شێوە داوایکردووە کە هەندێک لایەنی وەک ئێران نەتوانن زیان بە پەیوەندییەکانی پەکین و تەل ئەبیب بگەێنن، بەڵام بەرپرسەکەی پارتی دەسەڵاتداری چین پێی ڕاگەیاندووە کە ئێران دەستێوەردانی وەهای نییە و هەڵوێستی پەکین لە بەرامبەر ڕێکەوتنی ناوەکی لە بەرژەوەندی تەل ئەبیبدایە./.