بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلیڕەزا تەنگسیری جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و وتی: لە هەمان کاتدا بەو وڵاتانەی کە بەستێنی دەستێوەردان و ئامادەبوونی سەربازیی هێزە بێگانەکان لە ناوچەکە دابین دەکەن و بنکە و شوێن و خاک بەوان دەدەن تا هاوپەیمانییەکی سەربازی لە دژی گەلانی ناوچەکە پێک بێنن، هۆشداری دەدەین لە هەنگاوی یەکەمدا، زیاترین تێچووی ئەم هەڵسووکەوتە نادۆستانە و ئاژاوەگێڕییە بەر ئەوان دەکەوێت و لە هەنگاوی دووەمدا تێچووەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: هەوڵ دەدەین لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای یەکڕیزیی ئیسلامی، پەیوەندی و هاوکارییەکی باش و برادەرانەمان هەبێت و ئاسایش و سەقامگیری سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە، ئامانجی ئێمەیە، ئەڵبەت ڕژێمی ناپاک و منداڵکوژی زایۆنیستی لە هەر شوێنێک بێت، ئەنجامەکەی تاڵانکردن، پیلانگێڕی و دەسدرێژی بووە.
لیوا تەنگیسەری وتی: پاراستنی کیانی کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆییەکەی بە هێڵی سووری فەرماندە بوێرەکانی وڵات بە تایبەت لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران دادەنرێت و لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و پیلانگێڕییەکی دوژمن بە هەستیارییەوە وەڵامێکی توند و پەشیمانکەرەوە دەدەین./.