بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر زەرگەڕ شارەزای کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە پێشنیاری تورکیا بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ و بێ مەرج لە گەڵ حکومەتی سوریا ڕایگەیاند: ئەوەی کە تورکیا ڕایگەیاندووە لە گەڵ سوریا دانوستانی ڕاستەوخۆی دەبێت بە چەشنێک بۆ دۆخی باکوری سوریا و باشوری تورکیا دەگەڕێتەوە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە تورکیا لە ڕابردووەوە تا ئێستا کورد بە کێشەی خۆی ناو دەبات و ئەنکەرە بەشێک لە پەیوەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی لە سەر ئەمە داڕشتووە، بەڵام سەبارەت بە سوریا دۆخەکە تا ڕادەیەکی زۆر جیاوازیی هەیە، لە بەر ئەوەی کە کوردانی سوریا سەربەخۆیی و جیابوونەوە بە مافی خۆیان دەزانن و تورکیا لەمەش هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکات. ئەنکەرە هەوڵ دەدات بۆ ڕێگری لە پێکهێنانی ئیدارەیەکی کوردی لە باکوری سوریا ڕاستەوخۆ لە گەڵ دیمەشق هاوکاری بکات و لەوەی کە وەها ڕووداوێک لە باشوری سنورەکانی هەبێت نیگەرانە.
ناوبراو وتی: بەم هۆیەوە تورکیا ڕایگەیاندووە کە بە بێ هیچ مەرجێک ئامادەی دانوستانە لە گەڵ سوریا و ئەمەش پیشان دەدات کە ئەنکەرە هەوڵی هاوئاهەنگی لە گەڵ دیمەشق دەدات. بابەتی دووەم ئەوەیە کە تورکیا هەوڵ دەدات لە ڕێکەوتنی ئاستانە و ستراتیژی سێقۆڵیی خۆی لە گەڵ ئێران و ڕووسیا کەڵک وەربگرێت و بەرژەوەندییەکانی بە پێی ئەوەی کە هەیە ڕێکبخات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەرەو هەڵبژاردنی نوێ دەڕوات و بۆ شەڕێکی هەمەلایەنەی هەڵبژاردن ئامادە دەبێت، ئەو هەوڵ دەدات تا کاتی هەڵبژاردنەکان بتوانێت سیاسەتێکی کاتی لە ئاستی دەرەوە جێبەجێ بکات تا سرنجی ڕای گشتی و دەنگدەرانی تورکیا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە ڕایگەیاند: ئەردۆغان هەوڵ دەدات تا لە ڕێگای بونیادنانەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە هەر شێوازێک هاتنی سەرمایەی دەرەکی بۆ تورکیا مسۆگەر بکات و پرسی بەرزبوونەوەی ڕێگەی هەڵئاوسان چارەسەر بکات، ناوبراو و تیمە ئابورییەکەی لە ئێستادا هەوڵ دەدەن ئەم کێشەیە بە هەر شێوازێک چارەسەر بکات و خەڵک بۆ ئامادەبوون لە سەر سندۆقەکانی دەنگدان هان بدەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆربەی شرۆڤەکاران لەو بڕوایەدان کە ڕەنگە وڵاتانی ڕۆژئاوا دیسانەوە کوردانی سوریا بکەنە قوربانیی پەیوەندییەکانی خۆیان لە گەڵ تورکیا. ئەوەی کە چۆن ئەم یارییە دەکرێت یان دیمەشق هەڵسووکەوتی صۆن دەبێت، هێشتا ڕوون نییە.
عەلی ئەسغەر زەرگەڕ لە کۆتاییدا وتی: دەبێت بزانین کە لە جیهانی سیاسەتدا ڕەنگە هەموو شتێک ڕوو بدات، بەم هۆیەشەوە پێم وایە سەبارەت بە سوریا چەندین ڕێکەوتن دەکرێت، ڕەنگە تورکیا بە نهێنی لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە دۆسیەی کورد لە سوریا هاوئاهەنگیی هەبێت و ڕێکەوتنیشی کردبێت./.